10شار شێوازی مێژووی مرۆڤایەتیان گۆڕی
بوارەكان دیاریكراون
K24 - ھەولێر
راپۆڕتە جیھانییەكان دەریدەخەن كە ئەو گۆڕانكارییانەی لە مێژووی مرۆڤایەتییدا روویانداوە و شێوازی ژیان و ئابووریان گۆڕیوە، لە سەرجەم بوارە جیاجیاكاندا، لە سایەی ژمارەیەك شاری جیھانییەوە بووە و لە ئەنجامدا بەسەدان داهێنەر، زانا و کەسانی بلیمەتیان دروستكردووە و لەم سەردەمەدا كاری جۆراوجۆری پێ ئەنجامدەدەن.
بەگوێرەی نوێترین راپۆڕتە جیھانییەكان، 10 شار ھەن لە جیھاندا توانیویانە ببنە گۆڕەپانێك بۆ ئەو رووداوانەی كە مێژووی مرۆڤایەتیان گۆڕیوە و وێنەیەك بۆ ئەو شێوازی ژیانەیان كێشاوە كە ئەمڕۆ تێیدا دەژین، ئەوانەش لە بوارەكانی ئایینی، وەرزش، گواستنەوە، سیاسەت، ئابووری، تەندروستی، پەروەردە و تەكنەلۆژیایە.
مەككە
بەشێوەیەكی بەرچاو كاریگەری لەسەر بوارەكانی سیاسەت، ئابووری، رۆۆشنبیری، كۆمەڵایەتی و وەرزشیدا ھەیە، ئەوە جگە لەوەی كە ساڵانە زیاتر لە 30 ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیھانەوە بە مەبەستی حەج و عومرە رووی تێدەكەن.
ئۆرشەلیم
بە یەكێك لە گرنگترین ئاڕاستە پیرۆزەكان دادەنرێت و ساڵانە بە ملیۆنەھا مەسیحی سەردانی دەكەن، ئەو شارە بەھۆی پێگە گرنگەكەیەوە، ساڵانێكی زۆر چاوی ھێزە دەرەكییەكانی لەسەر بووە.
پاریس
رێككەوتنێك كە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە 1783دا ئەنجامدراوە، بووە ھۆكار كە ئەمەریكا دواتر ببێتە بەھێزترین وڵات لە جیھاندا و سیاسەتەكانی كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر جیھان ھەبووەم لە رووی سیاسی و ئابوورییدا.
وارسۆ
یەكەم زانكۆ لە جیھاندا لە پۆڵۆنیا دامەزراوە و دواتر شۆڕشێك لە بواری دامەزراندی زانكۆ لە ئەمەریكا و ژمارەیەك وڵاتی ئەوروپی و ئاسیایی و عەرەبی سەریھەڵدا و لە وكاتەوە پۆلۆنیا بە ناوەندی زانستی و لێكۆڵینەوە دادەنرێت.
شتوتگارت
جیھانی دەستپێكردنی ئۆتۆمبێل لەم شارە سەریھەڵداوە، كە بە بزوێنەری سوتەمەنی كاردەكات و ھەنگاوی بەرھەمھێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرگای بە رووی سەدان كۆمپانیا لە ئەوروپا و ئاسیا و ئەمەریكا كردەوە و قازانجی ساڵانەی بە نزیكەی 900 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
سانت پیتهرسبێرگ
ئەم شارە روانگەی گەشتكردنی گۆڕی و یەكەم فڕۆكەی گەشتكردنی دروستكردووە و ئێستا رۆژانە زیاتر لە 110 ملیار رێبوار و نزیكەی 150 ملیۆن تۆن لە ساڵێكدا دەگوازێتەوە .
شيفيڵد
تۆپی پێ لەم شارە سەریھەڵدا و یانەی شيفيڵد كە بە یەكەم وكۆنترین یانەی تۆپی پێ ھەژمار دەكرێت و ئەو یارییە بووەتە كەرتێكی ئابوورییانەی بەھێز بەجۆرێك قەبارەی بازرگانییەكەی گەیشتووەتە نزیكەی ترلیۆنێك و 500 ملیار دۆلار.
پیتسبێرگ
یەكەم بیر بۆ بەرھەمھێنانی نەوت لە جیھاندا لەو شارە لێدرا و ئێستا جیھان زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەكاردەھێنێت و بەشێكی گەورەی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.
كامبيردج
یەكەم كۆمپیوتەر لەو شارە دروستكراوە و ئەوەش بووە ھۆكار كە ناوی ئەو شارە بە ھێزی گواستنەوەی تەكنەلۆژیا لە جیھان ببەسترێتەوە.
سارایڤۆ
یەكەم جەنگ لە و شارە سەریھەڵدا و بە سەدان ملیار دۆلار لە كڕینی چەك و تەقەمەنیدا خەرجكرا.
بەدرێژایی مێژوو هەندێک لە شارەکان توانیویانە ببنە لانکەیەک بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و تێیاندا سەدان داهێنەر، زانا و کەسانی بلیمەتیان تێهەڵکەوتووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆی مرۆڤایەتی و جیهان هەبووە.