به‌رهه‌م ساڵح: به بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌چینه‌وه
هیچ لایه‌نێك له ده‌ستووری ئێستای عێراق رازی نییه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، به بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستووری عێراقیدا ده‌چینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نیشتمانییانه هه‌وڵی چاككردنی ئه‌و ماددانه ده‌ده‌ین كه ته‌فسیری جیاواز هه‌ڵده‌گرێت.
به‌رهه‌م ساڵح، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان، رایگه‌یاند، خراپترین شت له عێراق سیسته‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه و "خه‌ڵكانی گه‌نده‌ڵ به پاره‌ی گه‌نده‌ڵی توانیویانه ده‌نگ بهێنن".
روونیشی كرده‌وه، وه‌كو پارێزه‌ری ده‌ستوور، چاودێری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستووری عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك مادده و بڕگه‌ی ده‌ستوور، ته‌فسیری جیای بۆ ده‌كرێت و هه‌ندێكیشیان رێگرن له حكومڕانییه‌كی ره‌شید له وڵات‌دا.