ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری تره‌مپ سه‌ركۆنه ده‌كات
داوا دەكرێت ئەنجوومەنی پیرانیش ئیدانەی بڕیارەكە بكات
K24 - ھەولێر
چەک شوومەر، سیناتۆری دیاری دیموکراتەکان داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی دەکات هاوشێوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەەمریکا لە سووریا شەرمەزار بکات.
چەک شوومەر دەشڵێت، پارێزراوی کورد و ئاسایشی ئەمەریکا لەژێر هەڕەشەدایە و پێویستە کۆماری و دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیرانیش هاوشێوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دژی بڕیارەکەی ترەمپ کۆدەنگ بن.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریكا بە 354 دەنگی بەڵێ، بڕیاری تره‌مپی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا سەرکۆنە كرد.