تره‌مپ: پیلوسی نه‌خۆشه و نزای بۆ بكه‌ن
گومانم له سه‌لامه‌تی عه‌قڵی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، گومانم هه‌یه له توانای ژیریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلوسی و ئه‌و نه‌خۆشه و پێویستی به نزایه.
تره‌مپ له تویته‌ر نووسیویه‌تی: نانسی پیلوسی پێویستییه‌كی زۆری به یارمه‌تی به په‌له هه‌یه. یان ئه‌وه‌یه كێشه‌یه‌ك له سه‌ری هه‌یه، یانیش به ساده‌یی بڵێم ئه‌و وڵاته جوانهكهمانی خۆش ناوێت. ئه‌و ئه‌مڕۆ له كۆشكی سپی داڕمابوو. زۆر جێی خه‌مبارییه، نوێژ و نزای بۆ بكه‌ن، ئه‌و كه‌سێكی زۆر نه‌خۆشه.
تره‌مپ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی داناوه، كه دوێنێ له‌گه‌ڵ گه‌وره نوێنه‌رانی دیموكراتی و كۆمارییه‌كان له كۆشكی سپی به‌ڕێوه چوو. له وێنه‌یه‌كیان ده‌رده‌كه‌وێت پیلووسی به پێوه وه‌ستاوه و رووبه‌ڕوو قسه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كات.
Nancy Pelosi needs help fast! There is either something wrong with her “upstairs,” or she just plain doesn’t like our great Country. She had a total meltdown in the White House today. It was very sad to watch. Pray for her, she is a very sick person!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 17, 2019
Nervous Nancy's unhinged meltdown! pic.twitter.com/RDeUI7sfe7
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 16, 2019