به هۆی هێرشی توركیاوه تره‌مپ له پیلوسی توڕه بووه
پیلوسی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلوسی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی سه‌ركرده‌كانی كۆماری و دیموكراتی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، تره‌مپ به رووماندا هه‌ڵشاخا و توڕه بوو.
پیلوسی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، به هۆی تووڕه‌بوونه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌م به‌جێهێشت.
روونیشیكرده‌وه، به هۆی كۆده‌نگی نوێنه‌ران بۆ ئیدانه‌كردنی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، تره‌مپ توڕه بوو.
گوتیشی: به هۆی ئه‌و توڕه‌بوونه‌ی تره‌مپه‌وه نه‌متوانی به‌رده‌وام بم له كۆبوونه‌وه‌كه و به‌جێم هێشت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌رپرسی كوتله‌ی زۆرینه‌ی دیموكراتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ستینی هۆیر، رایگه‌یاند، تره‌مپ كێشه‌یه‌كی نوێی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درووست كردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، چاك شومر، رایگه‌یاند، تره‌مپ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش نییه.
گوتیشی: تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی كه‌مگرانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پیلوسی كردووه و به سیاسییه‌كی پله سێ وه‌سفیكردووه.
له به‌رامبه‌ردا، به‌رپرسی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كیڤین ماكارسی رایگه‌یاند، پیلوسی خۆی به‌رپرسیاره له به‌جێهێشتنی كۆبوونه‌وه‌كه و به توڕه‌یی چووه ده‌ره‌وه و به شێوه‌یه‌كی په‌سند نه‌كراو قسه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كرد.