ژنە دەستگیركراوەكانی داعش ھەوڵی ھەڵاتن دەدەن
پێش شەڕ 900 شەڕڤان پارێزگاریان لە كەمپەكە دەكرد
K24 - حەسەكە
له كه‌مپی هۆل لە سنووری شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان 11 هه‌زار خێزانی چه‌كدارانی داعش هه‌ن، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه پارێزگاریان لێده‌كرێت، لە گەرمەی شەڕی نێوان شەڕڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا ھەوڵی ھەڵاتن دەدەن.
یه‌كێك له ژنه‌كان بۆ كوردستان24 دەوێت و ئاشكرای دەكات، زۆر هه‌وڵیانداوه رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و له كه‌مپه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و ژنێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت، شه‌ڕڤانان رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌یان پێناده‌ن.
پێش دەستپێكردنی شەڕ 900 شەڕڤانی یەپەگە چاودێری كەمپی ھۆل-یان دەكرد، بەڵام لەكاتی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان زۆربەی شەڕڤانەكان رەوانەی سەرسنوور كران و ئێستا تەنھا 300 شەڕڤان چاودێری كەمپەكە دەكەن.
یەكێك لە ژنە دەستگیركراوەكانی داعش بە كوردستان24ی گوت: "كاتێك زانیمان توركیا ھێرشی عەین عیسای كرد و ھەندێك لە خوشكانی ئێمە لەوێ ھەڵاتن و چوونە توركیا، ئێمە خوازیارین سوپای توركیا بێتە ئێرە و ھاوكاری ئێمەش بكات، بۆ ئەوەی بڕۆینە توركیا".
لەگەڵ دەستپێكردنی ھێرشەكانی توركیا، ژنە دەستگیركراوەكانی داعش چەندین خۆپیشاندانیان لەناو كەمپی ھۆل ئەنجامداوە، بە مەبەستی نانەوەی پشێوی و ھەڵاتنیان.
ژنێكی دیكەی چەكدارانی داعش دەڵێت: "ئێمە دەخوازین توركیا بێتە ئێرە، چونكە كورد رێگەمان نادەن بێینە دەرەوە، ئەگەر سوپای توركیا بێت دەتوانم بچمە دەرەوە و بە ھاوسەرەكەم شادبمەوە، چونكە دەزانم لای ئەوانە".
ھ.م