شوفێرێکی ئۆتۆمبێلی خێرا خەڵاتەکەی پێشکەش بە رۆژئاوای کوردستان دەکات
بە ئاڵای کوردستانەوە خەڵاتەکەی وەرگرت
K24 – ئەوروپا:
ئیساك توتوملو لۆپێس، شۆفێری ئۆتۆمبێلی خێرای كوردستان رایزینگ، له هۆكنهایمێرینگ نزیك فرانكفۆرت – ئه‌ڵمانیا، جارێكی تر چووه‌وه سه‌ر سه‌كۆی خه‌ڵات وه‌رگرتن به لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێلی (Audi R8 LMS GT3).
له پێشبركێی ئۆتۆمۆبێلی خێرادا و له خولی كۆتایی ده‌نلۆپ 60 دا، ئیساك توانی پله‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و جارێكی تریش به ئاڵای كوردستانه‌وه خه‌ڵاته‌كه به‌رز بكاته‌وه.
ئەو شوفێرە لە دایكبووی شاری بارسیۆلۆنایە و له باوكێكی كوردی باكوری كوردستان و دایكی كه‌ته‌لۆنییە، دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به كوردستان24ی راگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه دیاری ده‌كات به كورادنی رۆژئاوای كوردستان و وتی: ''ئه‌م ئه‌نجام و سه‌ركه‌وتنه پێشکەشی هه‌موو خوشك و برایانی رۆژئاوا، كه رووبه‌ڕووی جینۆساید بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر خاکی خۆمان ده‌كه‌م".
ئامادەکردنی – سامان سابونچی
H.J