تره‌مپ و كورد.. شه‌ش لێدوانی "ناڕاست"ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی شه‌ش لێدوانی تره‌مپ له باره‌ی كورد وه‌ك نموونه ده‌هێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وانه‌ی چاودێری ره‌وشی سووریا ده‌كه‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كوردی "فرۆشت"، كاتێك دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكرد، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆستی"ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به 6 لێدوانی تره‌مپ ده‌كات له باره‌ی كورد، كه هه‌ندێكیان هه‌ڵه‌ی زه‌ق و هه‌ندێكیشیان زیاده‌ڕۆیی تێدایه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له شوێنی دووری هێرشه‌كانی توركیان، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت توركیا تا نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له (باكووری سووریا) بۆردومان كرد.
لێدوانێكی دیكه‌ی تره‌مپ، له باره‌ی تێكشكاندنی 100%ی رێكخراوی داعش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش درووست نه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌رچی خه‌لافه‌تی داعش رووخاوه، به‌ڵام تا ئێستاش چه‌كدارانی ماون و هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانییان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
واشنتن پۆست ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه تره‌مپ له وه‌سفی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، باسی له‌وه كردووه له داعش خراپتره، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆیی تێدایه و ته‌نها له‌گه‌ڵ بیروڕای ئه‌نقه‌ره ده‌گونجێت.
توركیا له باره‌ی په‌كه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، هه‌سه‌ده كه له سووریا له دژی داعش جه‌نگاوه، په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه، كه هه‌وڵی جیابوونه‌وه له توركیا ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش شاره‌زایان پێیانوایه، لێكچوواندنی په‌كه‌كه و داعش، زیاده‌ڕۆییه، چونكه داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان، به‌ڵام په‌كه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر توركیا.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی لێدوانی تره‌مپ ده‌هێنێته‌وه، كه گوتی "كورد فریشته نین" ئه‌وه‌ش له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه شتێكی درووسته، چونكه شه‌ڕڤانان ره‌نگه له مه‌یدانی شه‌ڕ هه‌ندێك كرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی جه‌نگ و مافی مرۆڤ كردبێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا تره‌مپ بێ ئاگایه له‌وه‌ی هاوتا توركییه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌مان شتی ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه په‌سن ده‌كرێت.
گوته‌یه‌كی دیكه تره‌مپ، كه ده‌ڵێت ئێستا ئاسایشی كورد پارێزراوتره چونكه ده‌زانن چۆن ده‌جه‌نگن، به هه‌مان شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، وایكردووه كورد به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیشه‌وه بكه‌وێته به‌ر هێرش و په‌لاماری توركیا.
تره‌مپ شه‌ڕی نێوان كورد و توركیا، به هه‌ڵه پێوانه كردووه، كه به شه‌ڕی نێوان دوو منداڵ وه‌سفی كردووه، واشنتن پۆست به ئاماژه‌كردن به بۆچوونی شاره‌زایان، به هه‌ڵه‌ی داده‌نێت، چونكه ململانێكانی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه، ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه و جیهان.
ئ. م