سووریا: دوژمنكاری توركیا هیچ پاساوێكی نییه
ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌شار جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند، ره‌فتاره دوژمنكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا هیچ پاساوێكیان نییه.
جه‌عفه‌ری دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا، هیچ پاساوێكیان نییه و به‌و په‌ڕی توندییه‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌ردۆغان بۆ پاساودانی كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كدا بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا ده‌یان هه‌زار تیرۆریستی بیانی ره‌وانه‌ی سووریا كردووه و چه‌كی پێداون و نه‌وتی سووریا و شوێنه‌وار و كارگه‌كانی ده‌دزن.
به‌شار جه‌عفه‌ری داواشی كرد، هه‌موو هه‌وڵه تاكلایه‌نه‌كانی توركیا دژی سووریا رابگیرێن و بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر ته‌نیا رێگه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق.