له سه‌رێ كانی سوپای سووریا رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی توركیا بووه‌ته‌وه
سێ كیلۆمه‌تری ماوه بگاته سنووری توركیا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای سووریا گه‌یشتنه ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌سه‌كه و پێكدادان له نێوان سوپای سووریا و توركیا روویدا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی سووریا، ناسراو به سانا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سوپای سووریا گه‌یشتووه‌ته گوندی كسرا و ته‌ل زیاب و زركان.
هه‌روه‌ها بڵاویكرده‌وه، پێكدادانی توند له نێوان سوپای سووریا و هێزه‌كانی توركیا و میلیشیاكانی له میحوه‌ری گونده‌كانی بابولخهیر و ئوم عهشبهی ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی روویداوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، سوپای سووریا كۆنترۆڵی چوار گوندی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی كردووه و مه‌ودای 3 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا نزیك بووه‌ته‌وه.