نێیمار بۆ هه‌ر یارییه‌ك زیاتر له ملیۆنێك یۆرۆ له سانجێرمان وه‌رده‌گرێت
نێیمار له كۆی 127 یاری به‌شداری ته‌نیا 63 یاری سانجێرمانی كردووه
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی نێیمار دا سیلڤا له هه‌ر یارییه‌ك زیاتر له ملیۆنێك یۆرۆ له‌سه‌ر پاریس سانجێرمان ده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نێیمار دا سیلڤا له‌وه‌ته‌ی گواستراوه‌ته‌وه پاریس سانجێرمان له 64 یاریی ئاماده نه‌بووه و له 63 یاریشدا به‌شداری كردووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه زیاتر له نیوه‌ی یارییه‌كانی پاریس سانجێرمان دابڕاوه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هه‌موو پێوه‌رێك به گرێبه‌ستێكی شكستخواردوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
نێیمار له 52 یاری به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی نه‌كردووه، 8 یاریش به‌هۆی راگیران، چوار یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌و یارییانه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه بوون كه نزیك بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی نێیمار مووچه‌ی مانگانه‌ی 3 ملیۆن و سه‌د هه‌زار یۆرۆیه، 26 مانگ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی به پاریس تێده‌په‌ڕێت و تاكو ئێستا 80 ملیۆن یۆرۆی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت نێیمار بۆ هه‌ر یارییه‌ك ملیۆنێك و دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار یۆرۆ له پاریس وه‌رده‌گرێت.
نێیماری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ درێسی پاریس سانجێرمانی به‌رز كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی له 63 یاری، 55 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد.