میلیشیاکانی تورکیا بە شە‌ق و زلـلە لە سەربازێکی سووریا دەدەن

شەڕێکی خوێناویی لە سەرێ کانی لە نێوان میلیشیاکانی تورکیا و سوپای سووریا رویدا

K24 – هه‌ولێر:

گروپی سوڵتان مورادی سەر بە تورکیا لە سووریا بڵاویکردەوە، 20 سەربازی سووریایان کوشتووە و گرتووە.

گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڵاوکردووەتەوە کە سوکایەتی بە سەربازێکی سوپای سووریا دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی جەنگی نێوان سوپای سووریا و میلیشیاکانی تورکیا لە سەرێ کانی، 20 میلیشیای سەر بە تورکیا کوژراو و برینداربوون.

ئەمەش یەکەم رووبەڕووبوونەوەی خوێناویی هەردوولایە.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەردەوامن لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە تورکیا.