یوڤێنتۆس له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی "مێسی بچووك" ململانێی ریال مه‌درید ده‌كات
"ئه‌و یاریزانه به جێنشینی مێسی ناسراوه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكی خولی ئارجێنتینا ده‌ستپێكردووه كه به "مێسی بچووك" ناسراوه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس له گواستنه‌وه‌ی ماتیاس سولی یاریزانی لاوی یانه‌ی ڤیلیز سارسفیڵدی ئارجێنتینا نزیك بۆته‌وه و پێشبینی ئه‌وه كراوه له گواستنه‌وه‌ی زستانه درێسی یوڤێنتۆس بپۆشێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه یوڤێنتۆس ره‌زامه‌ندی باوكی ئه‌و یاریزانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی له رێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئیتاڵیا بۆ ماتیاس سولی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه بگاته تۆرینۆ.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، به‌شێك له میدیاكان ئه‌و یاریزانه به هاوشێوه‌ی دی ماریای یاریزانی پاریس سانجێرمان وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌شێكی دیكه‌ش به "مێسی بچووك" ناوی ده‌به‌ن.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كێبڕكێی یوڤێنتۆس بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس سولی له‌سه‌رهێڵه.
ماتیاس سۆلی یاریزانی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی تیپی سارسفیڵدی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵه و ئێستاش یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌كات.
