رووی ناوەوەی ئهشكهوتێكی سەرنجڕاکێشی کوردستان دهشێوێنرێت
لە ڕاپۆرتێکی وێنەیی كوردستان 24 ناوهوهی ئهشكهوتهكه ببینه
K24 - دهربهندیخان:
ئەشکەوتی "کونەبا " دەکەوێتە بناری شاخی گوڵان بەدووری 2کم لە باشووری رۆژئاوای قەزای دەربەندیخان، بەپێی توێژینەوە و دەرخستەی تیمێکی بواری جیولۆجی ئەمهریکی، مێژووی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ 4 ههزار ساڵ پێش زایین.
بەهۆی پشتگوێخستنی، لەلایەن سەردانیکەرانی ناوچەکەوە بەردە درووستبووەکانی دووچاری شکان و تێکدانی سرووشتی پێکهاتەکەی بووەتەوە.
لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەشکەوتی هاوشێوە زۆرن، بەڵام لەڕووی پێکهاتەی سرووشتیەوە هەندێك جیاوازن، ئەم ئەشکەوتە لەهاوشێوەیدا دەچێتەوە سەر ئەشکەوتی "pottenstein" نزیک شاری "نۆرنبیرگ" ی ئەڵمانیا، کە هەردووکیان پێکهاتەیەکی سرووشتیان ههیه و ڕووی ناوەوەیان بەرد و قسڵ و کلس و خۆڵە، کە لە ئەنجامی بوونی رادەی بەرزی شێ و ئاو پێکهاتەیەکی بەردی کلسینی ڕووپۆش، له جۆری ئەسکەلەتایت و مەگناتایت رووپۆشی ناوەوەی ئەشکەوتەکەی کردووە بە چینێکی میتالیکی جوانی درەوشاوەی ناوازە.
کوردستان24 زانیویەتی، بڕیارە لەمانگی داهاتوودا لەقەزای دەربەندیخان لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی دیدارێکی گەشتیاریدا، کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانیەوە سازدەکرێت، تیایدا چەندین وەبەرهێن بانگهێشت دەکرێن کە سپاردن و ناسینی ئەشکەوتی "کونەبا" یەکێك دەبێت لە باسەکانی ئەو دیدارە تا لەو ڕێگەوە بپارێزرێت و وەگ شوێنێکی گەشتیاری بکرێت بە پرۆژە.
ئ. م
.jpg)
.jpg)