توركیا: هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا بكشێته‌وه و نه‌كشێته‌وه ئێمه ناوچه‌ی ئارام درووست ده‌كه‌ین
فه‌خره‌دین ئاڵتون: مۆڵه‌ته 150 كاتژمێرییه‌كه ته‌واو بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی یاریده‌ده‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، رایگه‌یاند، توركیا سووره له‌سه‌ر درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا گواستییه‌وه، له میانه‌ی گه‌ڕه هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رووسیا، ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست ده‌كه‌ن، جا هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه یان نا.
له‌مباره‌شه‌وه گوتی: "توركیا و رووسیا مۆڵه‌تی 150 كاتژمێریان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان دیاریكردووه، مۆڵه‌ته‌كه ته‌واو بوو. ناوچه‌ی "ئارام" له رێگه‌ی گه‌ڕه هاوبه‌شه‌كانمان درووست ده‌كه‌ین، جا ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان كشابنه‌وه یان نا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی رووسی "تاس" له سه‌ر زاری سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا بڵاوایكردهوه، دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی 150 كاتژمێرییه‌كه، هێزه كوردییه‌كان زووتر له‌و كاته‌ی بۆیان دیاریكرابوو، له هه‌موو ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا كشاونه‌ته‌وه.
H.B