مایك پێنس: رێگه به رووسیا و ئێران و سووریا ناده‌ین كۆنتڕۆڵی گێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا بكه‌ن
"به‌دوای قسه‌ی پڕوپووچ مه‌كه‌ون.. سه‌رۆك تره‌مپ روونی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانمان له سووریا ده‌مێننه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به رووسیا، یان ئێران، یاخود حكوومه‌تی ئێستای سووریا نادات كێلگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
پێنس له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "PBS"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "به‌دوای قسه‌ی پڕوپووچ مه‌كه‌ون، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ روونی كردووه‌ته‌وه، كه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سووریا ده‌مێننه‌وه. ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه به‌كار ده‌هێنین، كه ئه‌ركی هه‌ره له‌پێشینه‌ی پارێزگاریكردن بێت له كێلگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا".
وه‌ك ئاماژه‌یشی پێ دا، هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا هاوكار ده‌بێت و گوتیشی: "به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ كوردانی هاوپه‌یمانه‌كانمان، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین داهاتی ئه‌و نه‌وته نه‌كه‌وێته ده‌ست ئێران، ته‌نانه‌ت هه‌تا نه‌كه‌وێته ده‌ست رژێمی سووریا و وڵاتی رووسیاش".
پیشتریش ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكه‌ن.
H.B