حكوومهتی سووریا داوایهك له هێزه كوردییهكانی رۆژئاوای كوردستان دهكات
دوو وهزارهتیش له حكوومهتی دیمهشق ئامادهیی خۆیان دهربڕیوه
K24- ههولێر:
حکوومەتی سووریا داوا لە هەسەدە و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان دەکات بچنە ریزی هێزەکانی سوپا و هێزە ئەمنیەکانی سووریاوە.
وەزارەتی بەرگری سووریا لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان ناوچەیەکی فراوانی جزیرێیان كۆنترۆڵ كردووه و داواش لە هەسەدە دەکات، بچێتە نێو سوپای سووریاوە، بۆ ئەوەی لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بوەستنەوە.
وەزارەتی بەرگری سووریا ئامادەیی خۆشی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپاوە راگەیاندووە.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سووریاش لە بەیاننامەکدا ئامادەیی خۆی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان بۆ ریزی هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەربڕیوە و دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەوان بۆ پێشکەشکردنی هەر خزمەتگوزارییەك بۆ خەڵکی جزیرێ ئامادەن.
H.B