به بهشداری كورد یهكهمین كۆبوونهوهی نووسینهوهی دهستووری سووریا دهستیپێكرد
ئیبراهیم برۆ: ههوڵ دهدهین مافهكانی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکرێن
K24- ههولێر:
بە بەشداری شاندی حکوومەت و ئۆپۆزسیۆنی سووریا به كوردیشهوه، یەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێف دەستیپێکرد.
لهمبارهیهوه ئیبراهیم برۆ، ئەندامی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی کورد لە لێژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریادا کەمە، بەڵام ئەوان هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ ئەوەی مافی گەلی کورد لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکەن.
هاوكات گیێر پیدهرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریای بە سەرەتایەك بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەو وڵاتە دانا و گوتیشی: دوای 9 ساڵ لە شەڕ و پێکدادان، دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا دادەندرێت، کە جێگەی رەزامەندی تەواوی هاووڵاتیانی سووریا لە ناوەوە و دەرەوەی ئەو وڵاتە بێت.
لای خۆشییهوه ئەحمەد کزبەری، سەرۆکی شاندی حکوومەتی سووریا بۆ لێژنەی نووسینەوەی دەستوور دووپاتیكردهوه، دیمەشق هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دانانی دەستوورێکی نوێ و گۆڕینی دەستووری ئێستای وڵات نییە.
H.B