دهزگای خێرخوازی بارزانی سێیهم كاروانی هاوكاریی رهوانهی رۆژئاوای كوردستان كرد
تا ئێستا 35 بارهەڵگریان رەوانە كردووه
K24- ههولێر:
ئهمڕۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی، سێیەمین کاروانی هاوکارییه مرۆییهكانی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد.
مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 11 بارهەڵگری پر لە پێداویستی زستانە و پزیشکی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکەن و ئاشکراشی کرد، کە تا ئێستا 35 بارهەڵگر هاوکاری مرۆییان رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە.
H.B