شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای سووریا و توركیا له ده‌وروبه‌ری سەری کانی روو ده‌دات
ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری سەری کانی ئاواره‌بوون
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سووریا "سانا" رایگه‌یاند، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای سووریا و سوپای توركیا له ناوچه‌ی "ته‌ل وه‌رد" له ده‌وروبه‌ری سەری کانی روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره بوون.
ئاژانسه سوورییه‌كه دووپاتیكرده‌وه، سوپای توركیا و گروپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره هه‌ردوو گوندی مه‌حموودییه و ده‌ربۆیان له ده‌وروبه‌ری شاری سەری کانی "داگیركرد".
به‌گوێره‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش، سوپای توركیا و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره كه له ناوچه‌ی "عه‌نیقول هه‌وا" ده‌مێننه‌وه، به تۆپ و هاوه‌ن خانوو و ماڵی دانیشتوانی گوندی ته‌ل وه‌ردیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سەری کانی كرده ئامانج.
سانا دووپاتیشیكرده‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئاگریان له بڕێكی زۆری نه‌وت له ته‌ل ته‌مر به‌رداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه به دووكه‌ڵ بته‌نرێت و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌توانن ئامانجه‌كانیان بپێكن.
وه‌ك ئاژانسه سوورییه‌كه ئاماژه‌ی پێدا، سوپای سووریا 4 گوندی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سەری کانی كۆنترۆڵ كردووه.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، ئاژانسه سوورییه‌كه هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
H.B