سەری کانی.. شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان سوپای سووریا و هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا روویدا
گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره به پاڵپشتی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا هێرشی سه‌ر سوپای سووریا و هه‌سه‌ده‌یان كرد
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له سەری کانی شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای سووریا و هه‌سه‌ده له لایه‌ك و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه فه‌رمان له توركیا وه‌رده‌گرن له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌بو راسین له رۆژهه‌ڵاتی كانیێ روویدا.
وه‌ك ئه‌و روانگه‌یه دووپاتیكرده‌وه، "شه‌ڕه‌كه له كاتێكدا بووه، كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به پاڵپشتی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا هێرشی سه‌ر سوپای سووریا و هه‌سه‌ده‌یان كرد و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا تۆپبارانێكی سه‌ختیش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو".
هه‌ر به‌گوێره‌ی روانگه‌ی ناوبراو، زۆرتریش شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له میحوه‌ره‌كانی بابول خه‌یر، ئوم عوشبه و ده‌ردا روویدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو گروپه چه‌كداره‌كان گوندی ته‌ل زیابیان داگیركرد، كه پێشتر دیمه‌شق كۆنترۆڵكردنی ئه‌و گونده‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه راگه‌یاندبوو.
H.B