مستهفا بالی: ئهمهریكا و رووسیا له رژانی خوێنی خهڵكی رۆژئاوای كوردستان بهرپرسن
پێدەچێت توركیا بەنیاز نەبێت هێرشەکانی رابگرێت
K24 – ههولێر:
مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزهكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، رێککەوتنی ئاگربست پێک دێت لە کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و راگرتنی هێرشەکانی تورکیا، بەڵام تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوامە و پێ دەچێت ئەو وڵاتە بەنیاز نەبێت هێرشەکانی رابگرێت.
مستەفا بالی ئاشکراشی کرد، هێزەکانی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر شارەکانی دربێسی و تهل تەمر و ئەو گوندانەشی، كه هەسەدە رادەستی سوپای سووریای کردوون، بەردەوام رووبەڕووی هێرش دەبنەوە.
مستەفا بالی هەروەها گوتی: ئەمریکا و رووسیا لە خوێنڕشتن و ئاوارەبوونی خەڵکی تهل تەمر و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان بەرپرسن.