له عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه هۆی كوژرانی 15 كه‌س و برینداربوونی 10 كه‌س
له بازاڕێكی میللیی شاری عه‌فرین روویداوه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی ته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێكی میللیی شاری عه‌فرین، لانیكه‌م 15 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له بازاڕی هالی شاری عه‌فرین رووی داوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه 15 كه‌س كوژران و 10 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زیانی ماڵیی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی له نزیك شوێنی رووداوه‌كه ئاگری تێ به‌ربووه.