سوپای ئه‌مه‌ریكا و سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د به‌یه‌كتر گه‌یشتنه‌وه
ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به به‌تاڵیی به‌ره‌و عه‌ین عیسا و كۆبانێ رۆشتوون
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه و ڤیدیۆیه‌ك كه كه‌ناڵی (روسیا الیوم) له پێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنیی خۆی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، له گوندی ئه‌لغیبش له باشووری تل ته‌مر له پارێزگای حه‌سه‌كه، كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌نیشت سه‌ربازه‌كانی سوپاكه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریادا ده‌ڕۆن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه رووسییه‌كه، ئۆتۆمبێله‌كانی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌تاڵ بوون و به رێگای نێوده‌وڵه‌تیی باشووری تل ته‌مردا تێپه‌ڕیوون، له‌و كاته‌شدا له ئاسمانه‌وه فڕۆكه‌كان چاودێریی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و كۆبانێ رۆشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان له بنكه سه‌ربازییه‌كانی پێشوویان بهێننه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، جارێكی دیكه له رێگای منبج و كۆبانێ، كاروانی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوپای سووریا به‌یه‌ك گه‌یشتبوون، ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاش رێككه‌وتنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) و حكوومه‌تی سووریا، له ناوچه‌كه ده‌كشانه‌وه.


