له سه‌رێ كانیێ و ته‌ل ته‌مر شه‌ڕ له نێوان سوپای توركیا و سووریا روویدا
زیاتر لە 400 خێزان لەو ناوچەیە ئاوارە بوون
K24- هه‌ولێر:
له تل ته‌مر و سه‌رێ كانیێ شه‌ڕ به‌رده‌وامه و سوپای توركیا پێنج گوندی كۆنتڕۆڵ كردووه، هێزه‌كانی سوپای سووریاش له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كشاونه‌ته‌وه و به هۆی سه‌ختی شه‌ڕه‌كه‌شه‌وه، هاووڵاتییان ئاواره بوونه.
له‌م باره‌یه‌وه روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانی سه‌خت لە نێوان هێزەکانی سووریا دیموکرات "هه‌سه‌ده" و سوپای سووریا لەلایەك و هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره لەلایەکی دیکەوه، لە نزیك گوندی عەریشە لە دەوربەری شارۆچکه‌ی زرگان لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی رووی داوە.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سووریا و توركیا له‌و ناوچانه، 3 سەربازی سوپای سووریا لە دەوروبەری شاری سەرێ کانیێ کوژراون.
روانگەی سووریا ئاشکراشی کردووە، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن، جگه له كوژرانی ئه‌و 3 سەربازهی سوپای سووریا، زیاتر لە 400 خێزانیش لەو ناوچەیە ئاوارە بوون.
H.B