سوپای توركیا 3 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان له ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانیێ ده‌كوژێت
شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سوپای سووریا و سوپای توركیا له نزیك سه‌رێ كانیێ رووده‌دات
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ئه‌خبارییه‌ی سووریا رایگه‌یاند، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان له نێوان سوپای سووریا و سوپای توركیا له سه‌رێ كانیێ روو ده‌دات و له ئه‌نجامی بۆردومانی هێزه‌كانی سوپای توركیاش بۆ سه‌ر گوندێكی ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانیێ، 3 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵه سوورییه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و سێ كه‌سه خه‌ڵكی گوندی ته‌ل وه‌ردی سه‌ر به شاری سه‌رێ كانیێنه و ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن، له‌كاتێكدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا خانووه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاژانسی فه‌رمی سووریا "سانا" بڵاویكرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان سوپای سووریا و سوپای توركیا له گوندی ته‌ل وه‌رد به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاواره بوونه.
H.B