واشنتن: ئێران 16 ملیار دۆلاری بۆ میلیشیاکانی لە عێراق و سووریا خەرجکردووە
ئامانجی ئێران لە سووریا ئاشکرا دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئهمەریكا رایدهگهیهنێت، ئێران زیاتر له 16 ملیار دۆلاری بۆ میلیشیاكانی خۆی له عێراق و سووریا خهرج كردووه.
برایان هوک، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە گووتی، ئێران زیاتر لە 16 ملیار دۆلاری لە میلیشیاکانی خۆی لە عێراق و سووریا خەرجکردووە.
راشیگەیاند، ئامانجی ئێران لە سووریا، پاراستنی بەشار ئەسەدە و دەشیەوێت خاکی سووریا بکاتە هیڵی پەیوەندی بۆ حزبوڵڵای لوبنان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لە باشوور و باکوور هێرشدەکاتە سەر سعوودییە و هێرشی سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە ئەنجوومەنی ئاسایش باس دەکەن.
دووپاتیکردەوە، واشنتن بەردەوام دەبێت لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا تا ئەو کاتەی تاران ئامادەی دانووستان دەبێت.
ئێران لە هەردوو عێراق و سووریا، چەند هێزێکی نزیک لە خۆی دروستکردووە کە بە ئامانجی سیاسی خۆیان لەو وڵاتانە کار دەکەن.
Haaretz
H.J