رۆیته‌رز: ئێران پشتیوانی مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
ئێران ده‌ستتێوه‌ردانی كردووه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دوو گه‌وره كه‌سایه‌تی خاوه‌ن هه‌ژموونی سیاسی له عێراق، بڵاویكرده‌وه، ئێران ده‌ستتێوه‌ردانی كردووه، بۆ رێگرتن له لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیانه‌ی عێراقه، كه داوای لادانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له هادی عامری و موقته‌دا سه‌در، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به رۆیته‌رزی وتووه: هادی عامری، سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و نوێنه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، رازی بووه به لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
ئاشكراشیكردووه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیدا، كه رۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چووه، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران داوای له هادی عامری و فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، پشتیوانی له عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێنج سه‌رچاوه‌ی ئاگادار بۆ رۆیته‌رز زانیارییه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زانیاریان له باره‌ی هه‌ڵوێستی عامری و سه‌در سه‌باره‌ت به‌و داوایه نه‌داوه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی ئێران، رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌دا، سوله‌یمانی بۆ پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری ئاماده بووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، ئاماده نه‌بووه، ناوی بهێنرێت، به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆمان هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانمانه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ردانی عێراق یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانمان پێویستیان به یارمه‌تی بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر