ئەردۆغان هەڕەشەی دروستکردنی چەند شارێک لە رۆژئاوای کوردستان دەکات
ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان گوێمان لێ نەگرێت خۆمان شارەکە دروست دەکەین
K24 – هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردنی چەند شارێك بۆ ئاواره‌كانی سووریا له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
سەرۆککۆماری تورکیا لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هاوکار بن.
ئەردۆغان دووپاتیکردووەتەوە؛ ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانیان هاوکار نەبن، ئەوا خۆیان بڕیار لەسەر دروستکردنی چەند شارێک لە نێوان سەرێکانی و گرێ سپی بۆ لەخۆگرتنەوەی ئاوارە سوورییەکان دەدەن
بڕیاره ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
AA
H.J