پەرلەمانی یۆنان یاسایەکی دژی پەنابەران دەرکرد
یۆنان بەشێک لە پەنابەران دەنێرێتەوە
K24 – ههولێر:
یۆنان چەند یاسایەکی توندی دژی پەنابەران تێپەڕاند و بهگوێرهی یاساكه یۆنان پهنابهران رهوانهی وڵاتهكانیان دهكاتهوه.
لە یاساکاندا رێووشوێنی توند گیراوەتەبەر دژی ئەو پەنابەرانەی بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەکە و دەشیانەوێت رووبکەنە وڵاتەکانی یەکیتی ئەوروپا.
کێریاکۆس مێتسوتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە لێدوانێکی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "یاساکە پەیامێکی روونی هەیە، چیدیکە چاوپۆشی لەو ئەو کەسانەی ناکەین کە مافی پەنابەرێتیی نایانگرێتەوە و دەیانەوێت لە وڵاتەکەمان بمێننەوە".
راشیگەیاند: "تەنها ئەو کەسانەی یاسا دەیانگرێتەوە و ژیانیان لە مەترسیدایە وەک پەنابەر دەمێننەوە".
پەرلەمانی یۆنان پەسەندکردنی ئەو یاسا تازانەی بۆ زۆری پەنابەران گەڕاندەوە، ئەوەشی راگەیاند کە پێشینە تەنیا بەوانە دەدرێت کە بارودۆخیان زۆر نالەبارە و پەناخوازن.
Ekathimerini
H.J