تره‌مپ باسی "خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ی داعش" ده‌كات
رێكخراوه‌كه دانی به كوژرانی به‌غدادی داناوه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له "خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ی داعش" ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆر باش ده‌زانین كێیه".
دۆناڵد تره‌مپ، له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاند، داعش سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی هه‌یه ئێستا و "زۆر به باشی ده‌زانین كێیه".
رۆژی پێنجشه‌ممه، 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، رێكخراوی داعش، دانی به كوژرانی ئیبراهیم عه‌واد سامه‌رائی، ناسراو به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه و ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، گوته‌بێژى رێكخراوه‌كه دانا، كه له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژران.
دواتريش ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رێكخراوه‌كه جێگره‌وه‌ی به‌غدادی دیاریكردووه و وه‌كو خه‌لیفه به‌یعه‌تیان به "ئه‌بی ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی" داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته "خه‌لیفه‌ی داعش".
ISIS has a new leader. We know exactly who he is!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 1, 2019
ئ. م