لاڤرۆڤ: پوتین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مار ده‌سته‌مۆ ناكات
"به‌و شێوه‌یه ته‌ماشای هاوبه‌شه‌كانمان ناكه‌ین"
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسی رایگه‌یاند: "ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، رۆڵی ده‌سته‌مۆكردنی ماره‌كان نابینێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌و جۆره‌ش ته‌ماشای هاوبه‌شه‌كانمان ناكه‌ین".
پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا كاریكاتێرێكیان بڵاوكرده‌وه و پوتینیان به دهستهمۆكهری مار نیشان دا و كۆمه‌ڵێك ماری گه‌وره‌ی به ده‌سته‌وه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه نوسییان، دواجار رووسیا كۆنترۆڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كرد. لاڤرۆڤ قسه‌ی له‌باره‌ی كاریكاتێره‌كه كرد و به كه‌ناڵی رووسیا 24 گوتووه: "ڤلادیمێر پوتین خۆی به دهستهمۆكهری مار نابینێ، ئێمه به‌و جۆره ته‌ماشای یاریزانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكه‌ین، خۆشمان ناخه‌ینه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه و به‌و جۆره ته‌ماشای هاوبه‌شه‌كانمان ناكه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك به‌رژه‌وه‌ندی و رووی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه، نه‌ریـتی رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه، له‌وانه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به شێوازێكه پشت به ده‌رھێنانی گورچیله‌ی یه‌كتر نابه‌ستێت".
لاڤرۆڤ ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌قامگیر و خاوه‌ن ئاییندهدایه".