ھێزێكی ئەمەریكا گەیشتە قامیشلۆ

بەرەو كێڵگە نەوتییەكان دەڕۆن

K24 - قامیشلۆ

ئەمڕۆ ھێزێكی ئەمەریكا گەیشتە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان و بریارە بەرەو كێڵگە نەوتییەكان بەڕێبكەوێت.

پەیامنێری كوردستان24 لە قامیشلۆ رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاروانێكی سەربازیی ئەمەریكا گەیشتە قامیشلۆ. بەگوێرەی زانیارییەكان ھێزەكانی ئەمەریكا بەرەو كێڵگە نەوتییەكان بەڕێدەكەون".

ئەمە لەكاتێكدایە كە رێككەوتن لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حكوومەتی سووریادا واژۆ كراوە و سوپای سووریا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاوەی پێكراوە.

پێشتر لەگەڵ ھێرشەكانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریای سەر بە ئەنقەر، ھێزەكانی ئەمەریكا لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشانەوە، دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، كە بەشێك لە ھێزەكانیان بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لە رۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ھ.م