رووسیا دەست بەسەر ناوەندێکی نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دا دەگرێت
"حكوومەتی سووریا بە نیازە فڕۆكەخانەی قامیشلۆ بە سووریا بفرۆشێت"
K24 - ھەولێر
رووسیا دەست بەسەر ناوەندێکی نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دادەگرێت و وەک بنکەیەکی سەربازیی بەکاری دەهێنێت.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "هێزەکانی رووسیا دەستیان بەسەر نادی ئەلزراعی کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلۆدا گرتووە و وەک ناوەندێکی سەربازیی بەکاری دەهێنن".
روانگەی سووری ئاشکراشی کردووە، کە حکوومەتی سووریا بەنیازە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ هاوشێوەی بنکەی سەربازیی حمێمیم بۆ ماوەی 49 ساڵ بە کرێ بداتە رووسیا.
ھ.م