هەسەدە 8 گوند کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە

ھەسەدە پاشەكشە بە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكات

K24 - ھەولێر

هەسەدە 8 گوند لە دەوروبەری سەرێکانی لە ژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەردەهێنێت و کۆنتڕۆڵیان دەکاتەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "هێزەکانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) توانیویانە هەشت گوند لە دەوروبەری سەرێکانی، بە ناوەکانی داودیە، سەعید، ریحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبووش، ئوم شەعیفە و فەیسەڵییە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، کە شەڕ لەو ناوچەیە کۆتایی نەهاتووە و هەسەدە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری تل تەمر پێشڕەوی بکات.

ئاشکراشی کردووە "دوای چەند رۆژێک لە کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی سووریا لە شارۆچکەکانی زرگان، جارێکی دیکە هێزەکانی سوپا چوونەتەوە نێو شارۆچکەکە".

ھ.م