هێزەکانی ئەمەریکا گەڕێکی دیکە لە سنووری تورکیا ئەنجام دەدەن

هێزەکانی هەسەدەش بەشدارن

K24 – هه‌ولێر:

هێزەکانی ئەمەریکا گەڕێکی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدەن و چاودێریی چەند کێڵگەیەکی نەوت دەکەن.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی کوردستان24 دەیانگوازێتەوە دەردەکەوێت، هێزەکانی هەسەدە هاوشانی هێزەکانی ئەمەریکا بەشدارن لە گەڕەکە.

دوێنی شەممەش 02/11/2019، هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان گەڕێکیان لە تربەسپیێ تاوەکو هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریداوە بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان بۆ چاودێریکردن و بەکارهێنانی کێڵگە نەوتییەکان بهێڵێتەوە،

H.J