سەربازێکی ئەمەریکی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ کوردستان24 دەدوێت

باس لە ئەرکەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمەریکا گەڕێکییان لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا و سەربازێکی ئەمەریکیش باس لە رۆڵی هێزەکەیان دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، سەربازێکی ئەمەریکی رایگەیاند: "ئێمە بەردەوام دەبین لە گەڕەکەمان".

راشیگەیاند: "ئێمە لێرە نین تاوەکو جەنگ دژی هیچ هێزێک بکەین، بەڵکو تەنها دەمانەوێت سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزین".

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی کوردستان24 دەیانگوازێتەوە دەردەکەوێت، هێزەکانی هەسەدە هاوشانی هێزەکانی ئەمەریکا بەشدارن لە گەڕەکە.

دوێنی شەممەش 02/11/2019، هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان گەڕێکیان لە تربەسپیێ تاوەکو هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.

H.J