ترەمپ هێرشی خۆپیشاندەران بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بڵاودەکاتەوە

ترەمپ چەند ڤیدیۆیەکی خۆپیشاندانەکانی عێراق "ریتویت" دەکات

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەیکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دوو ڤیدیۆی هێرشی خۆپیشاندەران بۆسەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا لە دوو هەژماری عەرەبی وەردەگرێت و لای خۆی بڵاویدەکاتەو.

لە یەکێک لە هەژمارەکان کە هەژماری عەرەب نیوزە، لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکە نووسراوە، دەیان خۆپیشاندەر هێرشدەکەنە سەر کونسوڵخانەی ئێران و ئاڵای ئێران دەهێننە خوارەوە و بەشێکی دیواری دەرەوەی دەسوتێنن.

شەوی رابردووم خۆپیشاندەرانی عێراق ھێرشیان كردە سەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە كەربەلا و بەو ھۆیەوە، خۆپیشاندەرێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، خۆپیشاندەران لە كەربەلا كۆنسوڵخانەی ئێرانیان گەمارۆداوە و بە بەرد ھێرشیان كردووەتەسەر و دەرگایەكی دەرەوەی كۆنسوڵخانەكەشیان سووتاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپیشاندەران دروشمی دژ بە ئێرانیان گوتووەتەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر دیواری كۆنسوڵخانەكە ھەڵكردووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکان کلیک بکە.