به‌وێنه و ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف ناوی شه‌قامی خومه‌ینی ده‌گۆڕن
ناوی "ئیمام خومه‌نی"ـیان سڕییه‌وه و ناوی نوێیان هه‌ڵواسی
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی شاری نه‌جه‌فی باشووری عێراق ناوی "شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی"ـیان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره بۆ "شیقامی شه‌هیدانی شۆڕشی تشرین" گۆڕی.
له وێنه‌یه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیشان ده‌درێت كاتێك خۆپێشانده‌ران ناوی "شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی" ده‌سڕنه‌وه و چه‌ند دروشمێك له شوێنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌واسن، كه له‌سه‌ریان نووسراوه: "به فه‌رمانی گه‌ل.. شه‌قامی شه‌هیدانی شۆڕشی تشرین".
تبديل اسم شارع خميني في النجف إلى شارع شهداء ثورة تشرين من قبل الثوار#العراق_ينتفض #بغداد_حره_حره_إيران_بره_بره pic.twitter.com/HUKJTGtbW1
— rasha kafi (@rasha20077) November 4, 2019
له به‌شێكی دیكه‌ی درووشمهكاندا خۆپیشانده‌ران ئێران به هۆكاری نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق ده‌زانن و نووسیویانه، "ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق و رووخاندنی ژێرخانهكهیهتی".
#النجف تنافس #كربلاء على طمس معالم #إيران التي زرعها عملاء ولاية الفقيه
— حسين دلّي (@hu_dly) November 3, 2019
تغيير اسم شارع الخميني بالنجف إلى شارع ثورة تشرين
بعد يوم من
لافتات التنديد بإيران في كربلاء
هذه المظاهرات ستطيح به‌م كلهم إن شا‌ء الله pic.twitter.com/GDBAKNrrtd
الديوانية
— اياد جمال الدين (@Ayadjamaladdin) November 4, 2019
3/ 11/ 2019 pic.twitter.com/mylYhuH6TB
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 18ی شوباتی ساڵی 2015، شاره‌وانی نه‌جه‌ف به بڕیارێك ناوی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ی به ناوی سه‌ركرده‌ی شۆرشی ئیسلامی له ئێران "ئیمام خومه‌ینی" ناساند، ئه‌مه‌ش ئهخنهی توندی هاووڵاتیانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بالفيديو :افتتاح شارع #الخميني في #النجف #العراقية
— Peshmerga (Kurdish Army) (@KURDISTAN_ARMY) February 20, 2015
-#العراق #كربلاء #بغداد #ايران #لبنان #سوريا #العراق #كوردستان pic.twitter.com/B02X9ZfOv7
له 25ی ئوكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، شه‌پۆلێك خۆپێشاندانی دی به حكوومه‌ت شه‌قامی عێراقی گرته‌وه و له توندوتیژییه‌كاندا زیاتر له 250 كه‌س كوژران و به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
له سه‌ره‌تادا خۆپێشانده‌ران داوای خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو، كاره‌با، هه‌لی كار، دامه‌زراندن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر و دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بوون، خۆپێشانده‌ران میچی داواكارییه‌كانیان بۆ رووخاندنی حكوومه‌ت به‌رز كرده‌وه.
له‌كاتێكیشدا ده‌گوترێت، ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، كه‌ڵه‌كه‌بووی گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی پێشووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، حكوومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی چاكسازی له چه‌ندین بواری جیاواز داوه.
H.B