ئیسرائیل تۆمه‌تی كوشتنی خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌خاته ئه‌ستۆی سوپای پاسدارانی ئێران
"به‌توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
ئیسرائیل دووپاتیده‌كاته‌وه، "له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق هاوسۆزم له دژی ئه‌و كوشتن و كۆمه‌ڵكوژیكردنه‌ی، كه به سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده له سوپای پاسداری ئێران ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت".
یسرائیل كاتس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ تێكۆشانی گه‌لی عێراق له پێناو ئازادی و ژیانێكی خۆش، به توندیش ئه‌و كرده‌وانه‌ی كوشتن و كۆمه‌ڵكوژی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به به سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌رانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت".
له تویته‌كه‌یدا كه به زمانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و عیبری بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل دووپاتی ده‌كاته‌وه، "گه‌لی عێراق گه‌لێكی ره‌سه‌ن و دێرینه و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌رییه، هه‌وره‌ك ژماره‌یه‌ك له یه‌هودییه‌كانی عێراقیش یادگاری جوانیان له ژیانی هاوبه‌ش له عێراق هه‌یه".
نتعاطف مع نضال الشعب العراقي من أجل الحرية والحياة الكريمة ونستنكر بشدة أعمال القمع والقتل ضد المتظاهرين بقيادة قاسم سليماني وحرس الثورة الإيراني.ان الشعب العراقي هو شعب عريق وله تاريخ مجيد كما أن العديد من يهود العراق يحملون ذكريات طيبة من الحياة المشتركة في العراق
— ישראל כ”ץ Israel Katz (@Israel_katz) November 4, 2019
We sympathize with the Iraqi people's protest for freedom & dignity. We condemn their repression and murder led by Qassem Suleimani & Iranian Revolutionary Guards. The Iraqi people have a long & glorious history. Many Israelis from Iraq fondly remember years of living together
— ישראל כ”ץ Israel Katz (@Israel_katz) November 4, 2019
له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، خۆپێشانده‌ران داوای خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو، كاره‌با، هه‌لی كار، دامه‌زراندن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر و دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان سواری شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان بوون، خۆپێشانده‌ران میچی داواكارییه‌كانیان بۆ رووخاندنی حكوومه‌ت به‌رز كرده‌وه.
له‌كاتێكیشدا ده‌گوترێت، ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، كه‌ڵه‌كه‌بووی گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی پێشووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، حكوومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی چاكسازی له چه‌ندین بواری جیاواز داوه.
H.B