له خۆپێشاندانه‌كانی شاری به‌غدا 5 كه‌س كوژران
له توندوتیژییه‌كاندا 5 كه‌س كوژران و 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، خۆپیشانده‌ران ویستویانه به‌ره‌و پردی ئه‌حرار بچن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە هەوڵی بڵاوپێکردنیان دراوە و بەهۆی تەقەکردنیش لێیان، 5 كه‌س كوژران، كه چواریان خۆپیشانده‌ر بوون و یه‌كێكی دیكه‌شیان له هێزه ئه‌منییه‌كان بوو.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه رایگه‌یاندووه، وێڕای كوژرانی ئه‌و ژماره‌یه، به لایه‌نی كه‌م 30 كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا برینداربوون.
هاوكات له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد، هێزه ئه‌منییه‌كان به هێز بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگر له شوینی خۆپێشاندانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، خۆپێشاندەران هەوڵی گەیشتن بە ماڵی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا دەدەن و له شه‌قامی ره‌شیدیش پۆلیسی عێراقی ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه.
H.B