ھێڵی ئینتەرنێت لە چەند شارێكی عێراق دەپچڕێت

سێ خۆپیشاندەری دیکە کوژران

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی عێراق بەردەوامە و لە بەغدا و چەند شارێكی دیكە هێڵی ئینتەرنێت پچڕا و سێ خۆپیشاندەری دیکەش کوژران.

بەگوێرەی لێدوانێکی عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، سێ خۆپیشاندەر، یەکێک لە بەغدا و دووی دیکەش لە زیقار کوژراون و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

هاوکات، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق پچڕان، هێزە ئەمنییەکانیش رێگریان لە هەوڵێکی خەڵکی ناڕازی کرد، بۆ هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی تەلەفزیۆنی فەرمی حکوومەت.

ھ.م