لە كەربەلا 72 كاتژمێر مۆڵەت بە حكوومەت دەدرێت
داوای رادەستكردنی بكوژانی خۆپیشاندەران دەكرێت
K24 - ھەولێر
سەرۆک هۆزەکانی کەربەلا، 72 کاتژمێر مۆڵەت بە حکوومەتی عێراق دەدەن، بۆ رادەستکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران.
لە کۆبوونەوەیەکی ژمارەیەک سەرۆک هۆزی پارێزگای کەربەلا، بڕیاریاندا 72 کاتژمێر مۆڵەت بە حکوومەتی عێراق و دەستەڵاتدارانی خۆجێی بدەن، بۆ رادەستکردنی بکوژانی خۆپیشاندەرانی بەردەم کونسڵخانەی ئێران لە شارەکە.
لە خۆپیشاندانێکی دوو رۆژ لەمەوبەری بەردەم کونسڵخانەی ئێران لە کەربەلا، چوار خۆپیشاندەر کوژران، ئەمەش خەڵکی شارەکەی توڕە کردووە، ئێستاش کونسوڵخانەکە داخراوە.
ھ.م