سوپای سووریا له رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ خۆی بۆ هێرشی توركیا ئاماده ده‌كات
"شه‌وی رابردوو بڕێكی زۆر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا "سانا" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری قامشلۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژنسه، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا، شه‌وی رابردوو بڕێكی زۆر له پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی گه‌یه‌ندراوه‌ته ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی له گوند و شارۆچكه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه جێگیركراون، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه "له‌لایه‌ن داگیركاری توركیا و گروپه میلیشیاكای سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌وه بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه".
H.B