خۆپێشانده‌ران زۆربه‌ی رێگاكانی به‌غدا داده‌خه‌ن و ژماره‌ی كوژراوانی باشووریش به‌رز بووه‌وه
حكوومه‌تی عێراق ئینته‌رنێتی راگرت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی مانگرتنی سه‌رانسه‌ریدا له شاری به‌غدا، خۆپێشانده‌ران زۆربه‌ی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست، هاوكات ژماره‌ی كوژراوانی توندوتیژییه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور به‌رزبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م پاڵێوگه‌ی نه‌وتی پارێزگای دیوانییه له باشووری عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و رێگه به هاتوچۆی تانكه‌ره‌كانی نه‌وت ناده‌ن.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بی، كاتێك كه هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌نده‌ری ئوم قه‌سری سه‌ر به پارێزگای به‌سره سه‌رقاڵی بڵاوهپیكردنی خۆپیشانده‌ران بوون، خۆپێشانده‌رێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
له چه‌ند وێنه‌یه‌كیشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانویستووه رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ببنه‌وه و له شوێنه‌كه كشاونه‌ته‌وه و تانك و ئۆتۆمبێله‌كانیشیان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست خۆپێشانده‌ران.
ئه‌م گۆڕانكاریانه له‌كاتێكدان، كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و پزیشكی جه‌خت له‌سه‌ر كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی 12ی دیكه له خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگای ناسرییه ده‌كه‌نه‌وه.
له پارێزگای كه‌ربه‌لاش هۆزه‌كانی ئه‌و شاره مۆڵه‌تی ته‌نیا 72 كاتژمێریان بۆ حكوومه‌تی عێراق دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی خۆپێشانده‌رانی ئه‌و پارێزگایه ده‌ستگیر بكه‌ن و راده‌ستی ئه‌وان بكه‌ن.
خۆپێشانده‌رانی ئه‌و شاره درووشمێكیان له‌سه‌ر بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌ی ئێران به‌رز كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسراوه، "ئێره به فه‌رمانی گه‌ل داخراوه"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و خۆپێشانده‌رانه كوژران، كه هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌یان ده‌دا.
هه‌رچی به‌غدای پایته‌ختیشه، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه خۆپێشانده‌ران له چوارچێوه‌ی مانگرتنێكی سه‌رانسه‌ریدا كه ماوه‌ی 3 رۆژه به‌رده‌وامه، زۆربه‌ی رێگا سه‌ركییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخستووه و خۆپێشاندانێكی نوێش له گه‌ڕه‌كی سه‌یدییه‌ی ئه‌و شاره ده‌ستیپێكردووه.
داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و راگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رانسه‌ریش له پایته‌خت، سیمایێكی نوێی به خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره داوه، به‌تایبه‌ت كه خۆپێشانده‌ران دوای داخستنی هه‌ردوو پردی كۆماری و سه‌نه‌ك پردی ئهحراریشیان داخستووه، كه به یه‌كێك له گرنگترین پرده‌كانی شاری به‌غدا داده‌نرێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له عێراق هاتووه‌ته ئاراوه، ماوه‌ی 3 رۆژه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست وه‌ستاوه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد و جه‌خت له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویست بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری له به‌غدا و هه‌موو ئه‌و پارێزگایانه كرایه‌وه، كه خۆپێشاندانیان تێدا ده‌كرێن.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه پشتگیری خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و ته‌شریعی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ربڕی، به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی خۆپێشانده‌ران و سامانی گشتی و تایبه‌ت.
H.B