عێراق.. 45 هه‌زار سه‌رباز ده‌گه‌ڕێنه‌وه ریزی سوپا
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ داواكاریی خۆپیشانده‌ران
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، 45 هه‌زار سه‌رباز گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ریزی سوپا، كه پێشتر به هۆكاری جیا له كاره‌كانیان ده‌ركراون، ئه‌وه‌ش وه‌كو چاره‌سه‌رێكه بۆ نه‌هێشتنی بێكاری و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندووه، كه تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، 45 هه‌زار و 49 سه‌رباز گه‌ڕاونه‌ته‌وه ریزی سوپا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌و 45 هه‌زاره، به‌شێكن له‌و ئاماره‌ی پێشتر وه‌زاره‌ته‌كه ئاماده‌كاری بۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێنه‌وه ریزی سوپا، كه 108 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن.
ئه‌و سه‌ربازانه پێشتر به رێكاری كارگێڕی له ریزی سوپا دوورخراونه‌ته‌وه، كه له ساڵی 2014 و له شه‌ڕی دژی داعش، سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كردووه و هه‌ڵاتوون.
ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی حكوومه‌تی به‌غدایه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری.
ئ. م