عادل عه‌بدولمه‌هدی: خۆپیشاندانه‌كان كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی چه‌ند ساڵه‌یان دیاریكرد
له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو نه‌توانراوه كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی درووست چاره‌سه‌ر بكرێن
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كێشانه‌ی به‌ر له 2003 و دواتریش هه‌بوون، نه‌توانراوه به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی چاره‌سه‌ر بكرێن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، كێشه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی رابردوو، كه به‌ر له 2003 و دواتریش هه‌بوون، نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێن و خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و كێشه كهڵهكهبووانهیان ده‌ستنیشان كرد.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه ده‌كرێت ئه‌و كێشانه‌ی له رێگه‌ی هه‌مواری ده‌ستوورییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به هۆی خۆپیشاندانه‌كان هه‌ندێك پرۆژه یاسا په‌سه‌ندكراون، كه پێشتر له‌سه‌ر ره‌فه‌كان مابوونه‌وه له په‌رله‌مان.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، كه ده‌كرێت له رێگه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوورییه‌وه، شێواز و سرووشتی سیسته‌می سیاسی له عێراق بگۆڕدرێت.
له باره‌ی توندوتیژییه‌كانیش كه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێت، عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، خه‌ڵكانێك هه‌ن خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانێك و له دواوه‌ی ئه‌وه توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئ. م