دوو گوللـە ھاوەن ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانگه گرنگه‌كانی حكوومه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوو گوللـە ھاوەن ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا پێی راگەیاندین، ئەمشەو دوو گوللـە ھاوەن ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كران، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت كێ مووشەكەكانی ئاراستە كردووە.
گوتیشی خۆپیشاندەران لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ گەیشتن بە ناوچەی سەوز، كه به ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌ی داده‌نرێت و زۆربه‌ی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی و باڵه‌خانه حكوومییه‌كان ده‌كه‌ونه ناوچه‌كه‌وه.
خۆپیشاندان له به‌غدا و به‌شێك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق تا ئێستا به‌رده‌وامه و داوای گۆڕانكاریی و چاكسازی ریشه‌یی ده‌كه‌ن.
ئ. م