14 خۆپیشاندەری دیكەی عێراق كوژران
بەندەری ئوم قەسر نەكراوەتەوە
K24 - ھەولێر
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 14 خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنی و شایەتحاڵەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، چواردە خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون، کە دوایین رووداوای كوشتنیش لەناو خۆپیشاندەكانی عێراق، کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر بووە لە بەندەری ئوم قەسر لە باشووری بەسرە.
تا ئێستاش خۆپیشاندەرانی شارۆچکەی ئوم قەسر، لەسەر گرتنی بەندەرەکە بەردەوامن و سەرەڕای تەقەی زۆری هێزە ئەمنییەکان، بەڵام خەڵکی ناڕازی ئامادەنین دەرگای بەندەرەکە بکەنەوە، بەڵام توانراوە بەندەری خۆر زوبێر بکرێتەوە.
ھ.م