قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا هەڵگیرا

خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە نێو ناوچەی سەوز

K24 - ھەولێر

قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا هەڵگیرا و خۆپیشاندەرانیش هەوڵی پەڕینەوە لە هەردوو پردی ئەحرار و کۆماری دەدەن.

بە فەرمانی قەیس محەمەداوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواوی ناوچەکانی شارەکە هەڵگیرا، هەرچەندە قەدەغەکە کاری لەسەر فراوانی خۆپیشاندانەکان دروست نەکردبوو.

هاوکات، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەرانیش هەوڵی پەڕینەوەیان لە هەردوو پردی ئەحرار و کۆماری بەرەو ناوچەی سەوزدا، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و بەهۆی گازی فرمێشکڕێژەوە، خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکییان تووشی هەناسەتەنگی بوونەوە.

ھ.م